بەرە بەیانی ئەمڕۆ #14-11-2022# لە ڕێگەی چوار موشەکی دوور هاوێژەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران، قەڵای دیموکرات لە #کۆیە# و کامپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات لەو قەزایە بۆردومان کرد.
بەپێی لێدوانی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە هەشت کەس برینداربوون و کەسێکیش شەهید بووە.
بە دوای چەند خولەکێک لە بۆردومان کردنی بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی ئێران لە کۆیە، لەڕێگەی سێ درۆنەوە هێرش کرایە سەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی ئێران لە #زڕگوێز#ی نزیک پارێزگای #سلێمانی#.
تا ئێستا ژمارەی ئەو درۆنانەی لە هێرشەکەی سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بەکارهاتووە، گەیشتووەتە شەش درۆن.
لە لایەکی دیکە، ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی #سیدەکان#ی پارێزگای #هەولێر# ڕایگەیاند: ئێران لە سنووری برادۆستیش دەستی بە تۆپباران کردن کردەوە و کوێستانەکانی #بەربزین# و بناری چیای #سەقەڕ# بە چڕی تۆپباران دەکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,123 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!