ناو: ئەردەڵان
نازناو: قاسمی
ڕۆژی شەهیدبوون: #10-11-2022#
شوێنی شەهیدبوون: #کرماشان#
$ژیاننامە$
ئەردەڵان قاسمی تەمەن 48 ساڵ و خەڵکی گیلان ڕۆژاوا، ڕۆژی 10-11-2022 لە کاتی نووسینی دروشم لە (بلواری تاقبوستان) لە کرماشان، بە تەقەی هێزەکانی پاسدارانی ئێران بریندار دەبێت. ئەفسەرەکان ئەردەڵانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی تالقانی کرماشان، بەڵام نەیانهێشت دەستبەجێ نەشتەرگەری بۆ بکرێت و ئەردەڵان قاسمی دوای چەند کاتژمێرێک لە ئەنجامی خوێنبەربوونی زۆر گیانی لەدەست دا. دەزگا ئەمنییەکان لە بەرانبەر ڕادەستکردنی تەرمی شەهید ئەردەڵان بە بنەماڵەکەی، 16 ملیۆن تمەنیان لە خێزانی ئەردەڵان قاسمی وەرگرت. هەروەها خێزانی شەهیدیان ناچارکرد بەڵگەنامەیەک واژۆ بکەن کە تێیدا هاتووە ئەردەڵان قاسمی لەکاتی دزینی ئۆتۆمبێلێکدا لەلایەن ئەفسەرانی پۆلیسەوە تەقەی لێکراوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 905 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!