بەردەک لەسەر بەردەک
تەیرەک دەخوێنێ کە قۆرتەک
کونی قونی لە ناوەند
مەبەست لە ئاشی ئاوگەڕە، (ئاش: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ هاڕینی دانەویڵە بەکاردێ) . بەردەک لەسەر بەردەک، مەبەست لە بەرداشی ئاشە کە دوو بەردی تەختی گەورەن لەسەر یەک، تەیرەک دەخوێنی لە قۆرتەک، مەبەست لە دەنگی بەرداشی ئاشە لەکاتی هاڕیندا، کونی قونی لە ناوەند، مەبەست لە کونی سەربەرداشە کە لەناوەڕاستی بەرداشەکەدایە، لەوێوە دانەوێڵەی تێدەکرێ بۆ هاڕین. وەڵام (ئاش) .[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 346 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!