دەقی سوپاسنامەکەی یەکێتیی ژنانی کوردستان:
بەڕێز سەرۆک بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بەناوی خۆم و هاوڕێیانمان لە یەکێتی ژنانی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین کە پەیامتان بۆ یادی دەستپێکردنی تێکۆشانی ڕێکخراوەکەمان وزەوتینی زیاتری پێداین. ستایشی بەڕێزتان بۆ تێکۆشانی ژنانی کوردستان و خەباتی بێ پسانەوەی یەکێتی ژنان هەڵسەنگاندنێکی بەویژدان و جوامێرانەیە کە هیوامان وایە لەمەودواش ئەو ڕێڕەوی خزمەتکردنەمان بەردەوام بێت.
جارێکی دیکە سوپاس و هەربژین
کافیە سلێمان
سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 690 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!