Kirjasto Kirjasto
Haku

Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!


Search Options





Tarkennettu haku      Näppäimistö


Haku
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Lähetä
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Työkalut
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Kielet
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Tilini
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
Haku Lähetä Työkalut Kielet Tilini
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,286
Kuvat
  107,431
Kirjat
  19,970
Liittyvät tiedostot
  100,889
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,873
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,906
هەورامی 
65,838
عربي 
29,220
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,041
فارسی 
8,947
English 
7,404
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,480
Pусский 
1,133
Française 
335
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,463
MP4 
2,394
IMG 
196,456
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansann...
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆکدا یان چل چیرۆک لەبارەی پیرەمێردەوە
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0

پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆکدا یان چل چیرۆک لەبارەی پیرەمێردەوە

پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆکدا یان چل چیرۆک لەبارەی پیرەمێردەوە
پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆکدا یان چل چیرۆک لەبارەی پیرەمێردەوە
#دڵشاد کاوانی# نووسەر و ڕەخنەگر

$پێشەکی:$
پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆکدا، ناونیشانی پەڕتووکێکی 221 لاپەڕەی قەبارە مام ناوەندییە، لە بارەی پیرەمێردی شاعیرەوە، لە دوتووێی بەرگێکی ڕەقی جوان، بە پێنووسی کامەران سوبحان نووسراوەتەوە. ئەوەی جێگەی بایەخە لەم سەردەمەی سۆشیال میدیا دا و کاڵبوونەوەی بابەتە جددییەکان، پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆکدا یەکێکە لە پەڕتووکە نایاب دانسقەکان کە ناوەرۆکێکی لایەق و کەسێتییەکی گرنگی مێژووی ئەدەبیاتی بە ئامانج گرتووە. نووسەر لە ڕێگەی ئەم پەڕتووکە دەمانگێڕێنێتەوە سەردەمانێک، کە پیرەمێرد ئەستێرەیەکی پرشنگداری ئەدەبیاتی کوردی بووە، زۆر بە جوانی داخ و کەسەری پیرەمێرد و هیوابڕاوی لەهەمبەر کۆمەڵگەیەکی نەخوێندەواری ئەوسا دەگێڕێتەوە.

$سەرەتا$
هەرچەندە مشتوماڵکردنی ئەم جۆرە پەڕتووکانە ئاسان نییە، چون پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆکدا، ناچێتە چوارچێوەی ژانرێکی دیاریکراو و هەروەک نووسەری پەڕتووکەکە خۆشی درک بەمە دەکات و لە لاپەڕە (29-30) دەنووسێت: ئەمە ستایل و فۆرمێکە لە گێڕانەوە لەنێوان چیرۆک و ڕۆمان و ڕووداوی درامیی...تاد. ئاستەنگی ئەم شێوازە نووسینە ئەوەیە لە سەرجەم بنەماکانی ژانرەکان دەردەچن و ڕەگیشی لە هەمووان دایە. بۆیەشە ناکرێت بە پێی ڕێبازە ئەدەبییەکان لێکدانەوەی بۆ بکەیت. وەلێ تەکنیک و گێڕانەوە و گەمەکردن بە زمان، لە پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆکدا، زۆر سەرنج ڕاکێشە کە خوێنەر ملی لە خوێندنەوەی نا تەقەبڕی نەکات وازی لێناهێنێت. سەرباری چێژبەخشین و جوان نووسی پەڕتووکەکە، چەندین سەرنج و تێبینیم لە بارەی پەڕتووکەکەوە هەیە کە بە دیدێکی ڕەخنەییەوە لێی دەڕوانم.

$هەڵبژاردنی ناونیشانەکان$
لایەنێکی دیکەی پەڕتووکەکە، گەرەکمە قسەی لەسەر بکەین هەڵبژاردنی ناونیشانی پەڕتووکەکەیە، کە بە بۆچوونی من نووسەر لە هەڵبژاردنی دا، زۆرتر وەک ڕۆژنامەنووسێک لە دەستنیشانکردنی ناونیشانی هەواڵ دا دەردەکەوێت، نەوەک وەکوو نووسەرێکی ئەدەبی، ئەمەشی بۆ سەرنج ڕاکێشانی خوێنەران کردووە، کە من بەکارێکی باشی نابینم.
ناونیشانەکان دەبێتە بە دوو بەش سەرەکی و لاوەکی.

$یەکەم: ناونیشانی پەڕتووک:$
سەرەتا ناونیشانی پەڕتووکەکە کاتێک خوێنەر دەست بە خوێندەوەی پەڕتووکەکە دەکات، هەڵپەی ئەوەیەتی کە لەنێو ئەم پەڕتووکە دا چل دەستنووسی بڵاونەکراوەی پیرەمێردی شاعیری بکەوێتە بەر دید، یاخوود گەنجینەی چل دەستنووسی بڵاونەکراوەی کۆن لەبارەی پیرەمێردەوە دەخرێتە بەر دەست. کەچی ناوەرۆکی پەڕتووکەکە زۆرترین خەیاڵ و ئەندێشەی سوبحان و کەمترین زانیاریی لەسەر ژیانی پیرەمێردە، بەڵکوو باشتر دەبوو، پەڕتووکەکە ناونیشانێکی دیکەی هەبووایە، لە کاتێکدا زۆرتر باس لە کۆچی دوو شاعیر دەکات، ئەویش مەلا خدری نالی و کاریگەری لەسەر کۆچەکەی پیرەمێردە.

$دووەم: ناونیشانی بەشەکان:$
پەڕتووکەکە هەر وەک لە ناونیشانەکەی ئاماژەی پێکراوە چل دەستنووس و یاخود چل چیرۆکە، بەم جۆرەش دابەشکاری تەکنیکی بەشەکانی بۆ کراوە، ناونیشانی بەشەکانی بۆ هەڵبژێردراوە، ئەوەی جێگەی هەڵویستە لەسەر کردنە بۆ هەر بەشێکیان سێ ناونیشانی بۆ دیاریکراوە، بە بۆچوونی من قەرەباڵغیێکی زۆری خستۆتە سەر ناونیشانەکان، هەر بۆ نموونە بۆ هەر بەشێک نووسراوە دەستنووسی یەکەم: چیرۆکی یەکەم لەپاڵیشیدا ناونیشانی بابەتەکە، دەکرا تەنیا یەکێک لەم سێ ناونیشانانە بۆ هەر بەشێک دیاری بکات.

$تەکنیک لە پەڕتووکی پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆکدا:$
پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆکدا، دەتوانین بڵێین لە ڕووی تەکنیک و شێوە و بونیادی نووسین، بە جۆرێک نووسراوە، کە بە تەواوی تەکنیکی نووسینی ڕۆمانە هاوچەرخەکانە، تەکنیک بە وردی کاری لەسەر کراوە و وا لە خوێنەر دەکات لە سات و وەختی خوێندندنەوەی دا، بەهۆی شاردنەوە و تقەتکردنی ڕاز لای نووسەر و بەکارهێنانی فلاشباگ و گەمەکردن بە کات و شوێن. لە هەندێ شوێن مەنەلۆگ، خاڵی ئەرێنی پەڕتووکەکەن و و خوێنەر دەخەنە مەزاقەوە. بە تایبەتی لە هەندێک بەش سەرەداوی زانیاری دەربارەی ڕووداوێکی بەشێکی دیکە دەدات. بۆ نموونە لە دەستنووسی یەکەم، چیرۆکی یەکەم چیرۆکێک دەگێڕمەوە، لە لاپەڕە (15) هاتووە جیاواز لە 39 چیرۆکەکانی تر: زانیاری باس لە دۆزینەوەی گەنجینەیەکی گەورەی دەستنووسی شاعیرێکی مەزنی کورد دەکات، کە مەبەست لێی مەلا خدری نالییە. دەنووسێت: خوێنەر دەتوانێت لە چیرۆکی (35) بە فراوانی ئەم بەسەرهاتە بخوێنێتەوە. وەلێ کە دەچیتە بەشی چیرۆکی (35) زانیارییەکی ئەوتۆت لە بارەی گەنجینەی دەستنووسەکانی نالی دەست ناکەوێت نووسەر لەوێشەوە پاڵێک بە خوێنەرەوە دەنێت و بۆ بەشی (36) بە ناوی (بینینی کۆمەڵێک دەستنووسی مەلا خدری نالیی) ئەم تەکنیکە هەم جوان و هەمیش سەرنج ڕاکێشە. هەروەک لە لا (51) ی کۆتایی بەشی حەوتەم باسی ئامەژەی بە نامەگۆڕینەوەی نێوان سائیب و پیرەمێرد دەکات، کە پیرەمێرد بە شیعرێک وەڵامی سائیب دەداتەوە، کەچی خوێنەر وادەزانێت شیعرەکەی لەبیرچووە دایبنێت، کەچی زۆر بە جوانی دەقی شیعریەکە دەخاتە بەشی دواتر و لاپەڕە (53).

$ناوەرۆک لە پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆکدا:$
ناوەرۆکی پەڕتووکی پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆکدا، لەسەر ژیان و کۆچکردنی پیرەمێردە، وەلێ لەپاڵ پیرەمیردیش دەچێتە سەر کۆچ و جێهێشتنی شاری سلێمانی لای نالییەوە، هەمان چارەنووسیش ڕوو لە تۆفیق بەگی پیرەپێرد دەکات. دوای گەڕانەوەی پیرەمێرد، بۆ باوشی نیشتمان بەهۆی خراپی خەڵکی شاری سلێمانی و تاوانبارکردنی پیرەمێرد بە پیاو و سیخووری ئینگلیز و خراپ مامەلەکردنیان، جارێکی دیکە پیرەمێرد دەیەوێت لە ڕێگەی بەغداوە بچێتە شام و بگەڕێتەوە ئەستەمبۆڵ. بە ڕوانینی من ئەم پەڕتووکە، باسی دوو شاعیر و دوو کۆچی هەردوو مەلا خدر و حاجی تۆفیقە، نەوەک تەنیا پیرەمێرد. ناوەرۆکی پەڕتووکەکە تا ئەندازەیەکی زۆر لەگەڵ ناونیشانی پەڕتووکەکە ناگونجێت. ناوەرۆکی ئەم پەڕتووکە لە لاپەڕە (16) بە باسی چیرۆکی دەستنووسەکانی پەڕتووکەکە دەکات کە باسی هاوڕێیەکی دەگێڕێتەوە، چیرۆکی ئەم هاوڕێیەی تا کۆتایی لەگەڵ ڕوودوەکان دەڕوات. زۆر ڕوون نییە ئەم باسە ڕووداوێکی واقیعییە یاخود خەیاڵییە بە تایبەتی لە لاپەڕە (28) بە تەواوی دەبێتە چیڕۆکێکی خەیاڵی و فانتازیی، ئەویش بە تێکەڵ کردن و هێنانەوەی پیرەمێردی شاعێر بۆ ناو باسەکەی. هەر ئەمەش وادەکات نووسەر لە لاپەڕی (30) هەست بە سەرلیشێوانی خوێنەر دەکات و سەرپشکی دەکات کە خۆی چۆنی پێخۆشە ئاوا وێنای دەق و بکات و لە ژنرەکە بڕوانێت. هە ڕبۆیەشە لە لاپەڕە (32) بەتەوای کەساییەتییەکانی ناو پەڕتووکەکە لەیەک هەڵاوێرد دەکات. لە لاپەڕەی (70) دێتە سەر میژووی دەستنووسەکان کەچی هیچ بەراور و ڕێکەوتی دەستنووسەکان و کەی و چۆن نووسراوەتەوە، ناخاتەڕوو. هەروەها لاپەڕە (76) بۆ (79) چەند دێریکی دەستنووسە کۆنەکان دەخاتە ڕوو، بێئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە ئەو دێڕانەی نێو دەستنووسەکە لە چ سەرچاوەیەک وەریگرتوون و یاخود ئاخیزگەیکەی لە چییەوە هاتووە. دواتر لە لاپەڕە (82) و نووسەر باسی نوووسینی دە دەفتەری قەبارە گەورەی دەستنووسی خۆی دەکات، کا باس لە مێژووی سەت ساڵەی شاری سلێمانی دەکات. خوێنەر چاوەڕێی ئەمە دەکات لەم دە دەفتەرە، یەک دوانێکیان تایبەت کرابێت بە پیرەمێرد، کەچی نووسەر هیچ ناچێتەوە سەر دەفتەرەکان کە چیان بەسەر دێت. لە لاپەڕەی (85-86) لە ڕێگەی پەڕەگرافێکی ڕۆژنامەی ژیان لە ژمارە (293)ی ساڵی (1931) باسێکی پیرەمێرد لەبارەی کۆچەکەی نالی شاعیر دەگێڕێتەوە، کامەران سوبحان گومان دەخاتە سەر ئەم نووسینەی پیرەمێرد کە گەشتەکە هی خۆی بیت و بەناوی ناڵی نووسیبیێتەوە، ئەمەش بەهۆی تێکەڵکردنی خەیاڵی نووسەرە بە حەقەیقەت، کە گورزیکی لەڕاستی ڕوووداوەکانی پیرەمیرد و هەم نالی وەشاندووە. لە لاپەڕە (94) دا باسی دەستنووسەکانی پیرەمێرد و ئەو دەستنووسانەی لەباری ڕۆژگاری فەرمانڕەواییەتی عوسمانی بەسەر کوردا، لە قاسەیەکی ئەرشیفاخانەی ئەستەمبوڵ داندراوە و قوفڵ داروە، کەس دەستی پێناگات. لە کاتێک دا لە ڕاستی دا هەموو ئەرشیفخانەی عوسمانی خراوەتە بەرد دەست ئەو کەسانەی کە داوای وێنەی دووەمی دەستنووسەکان دەکەن، مەگەر تەنیا بابتێکی زۆر نهێنی بێت و پەیوەست بێت بە ئاساییشی نیشتمانی ئەم وڵاتە. لەگەڵ ئەوەش لە لاپەڕە (96 بۆ 106) ژمارەیەک دەستنووس باس دەکات کە وەک دەستنووس نەماونەتەوە، بەڵکوو لە ڕۆژنامەکانی ژین و ژیان بڵاوبوونەتەوە، هەندێکیان کات و ڕێکەوتی داناوەن هەندێکیشیان تەنیا ئاماژەن بۆ ئەو نووسیانەی کە ئەو کات نووسراون. هەروەها لە لاپەڕەی (98) پەڕتووکەکە بەتەواوی دەبێتە ژیانی نالی شاعیر و هیچ پەیەوەندییەکی بە پیرەمێردەوە نامینێت.

$زمانی پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆکدا:$
لایەنی زیندووی ئەم پەڕتووکە زمانەکەیەتی، نووسەر چۆن گەڕاوە بە دوای ناوەرۆک و بابەتێکی جوانی بۆ خوێنەرانی هەڵبژاردووە و ئەوەندەش زمانی گێڕانەوە و سەربردانی جوانە، کە شایانی باسی نالیی و پیرەمێردە، کامەران خۆشی شارەزایەکی باشی زمان و ڕێنوووسی کوردییە. بە سەلیقەوە دەنووسێت. هەر بۆیە زمان لای سوبحان زاڵە بەسەر دەق دا. ئەمە واتای ئەوە نییە کە هیچ کارێک بێ کەموکەسری بێت، بۆیە لە بەشی چیرۆکی هەشتەم شیعرێکی توڕە و یاخی! لاپەڕە 53 پیرەمێر لە وەڵامی نامەیەکی مستەفا سائیبی خوارزای کە بە تورکی بۆی نووسیوە، وەک نارەزبوون لە تورکی نووسی سائیب میرەمیرد شیعرێکی هەجووی بۆ دەنووسێت لە دوو دێڕی یەکەم دا دەڵێت: مستۆ، وادیارە تۆش جل خوار ئەکەی. ئەستۆت ئەخوری و مەیلی بار ئەکەی. کامەران سوبحان بۆ شیکردنەوەی وشەی جل خوار لەم دێرەی پیرەمێرد، نووسیویەتی: جلخوار بەو کەسانە دەوترا کە تورک خوازبوون و حەزیان بەلایەنگری و مانەوە لەژێر سایەی تورکیا دەکرد. لێرە کامەران سوبحان کارێکی باشی کردووە، مەبەستە سیاسییەکەی ڕوونکردۆتەوە، وەلێ پیرەمێرد ڕێک مەبەستی کەرییەتی مستەفا سائیبە، چونکە جل بۆ کورتان، یان ئەو پارچەی سەر پشتی کەرە کە خوار دەبێت بار هەڵناگرێت، واتە کەرێکی دێزە و لامل و لە عەمەل کەتووە.
هەروەها لە بەشی چیرۆکی(10) لاپەڕە (60) دەنووسێت: ڕاکشا و جاجمێکی ڕەنگ هەناریی ڕەشی گوڵگوڵی بە جەستەی خۆی دا و ونەوز بردییەوە. لێرە کامەران دەکەوێتە هەڵەوە جاجم بە جەستە نادرێت، بەڵکوو بە جەستە دادەدرێت، یان بەسەر جەستە دا هەڵدەکشێت. لە بەشی چیرۆکی (11) و لاپەڕە (74) نووسەر ولۆ دەپەیڤێت: نە بۆم دەخوێندرایەوە، نە دەمزانی باسی چیدەکات!. ڕاستییەکەی ئەم ڕستەیە بەم شێوەیەیە: بۆم نەخوێندرایەوە و نەمندەزانی باسی چی دەکات.
هەروەها لە بەشی چیرۆکی (18) و لاپەڕە (122) دەنووسێت: ڕۆژێک بە ڕێکەوت لە پەڕتووکخانەکەم کەوتم بەسەر دەفتەرێکی ڕەشکراوەی پڕ لە نووسین. نووسەر لێرە بۆ دۆزینەوەی دەفتەرێکی پڕ لە نووسین دا، کەوتن بەکار دەهێنێت، کە لە زمانی کوردی دا، هەڵەیە چونکە کەوتن واتە بەربوونەوە، ئێستا ئێمە نازانین ئایە کامەران سوبحان بەسەر دەفتەرەکە دا بەربۆتەوە، یان بینیویەتەوە. هەمان هەڵەی لە لاپەڕەی (142) دا دووبارە کردۆتەوە ئێژێ: دەکەوم بەسەر نووسینێکی پیرە مێرد دا.
پاشان لە بەشی (28) و لاپەڕە (169) نووسەر ڕەستەیەکی بە ناوی ئەفسانەی کۆنی وردی وەرگرتووە کە نووسینی ڕستەکە چەوتە (هەر چیرۆک و بەسەرهاتێک لەو شەوەی مانگدا (28) ڕووبدات، ڕاز و نیازەکەی دەگاتە مەنزڵ!) لەم ڕسەتەیە لەشەوی مانگ دا (28) ڕووبدات، نازانم مەبەستی ڕوودانی (28) چییە؟ دەبوویە بنووسێت (لە شەوی بسیت و هەشتی مانگ دا هەر جیرۆک و بەسەرهاتێک ڕووبدات، ڕاز و نیازەکەی دەگاتە مەنزڵ).
لە بەشی چیرۆکی یانزەهەم دا لاپەڕە (74) ش دا دبێژێت: دێڕەکانیشی ئاسۆیی و ستوونی کەتبوون بەسەر یەکدا و نە بۆم دەخوێندرایەوە، نە دەمزانی باسی چیدەکات!. لێرەش نیوەی کۆتایی ئەم ڕستەیە هەڵەیە و نە بۆم دەخوێندرایەوە، نە دەمزانی باسی چیدەکات!. ڕاستەکەی ئەویە کە پێم نەدەخوێندرایەوە و نەمدەزانی باسی چی دەکات. ئەوەی کە زمانی پەڕتووکەکەی زۆر جوانکردووە نووسەر لە هەندێک شوێن دەقاودەق زامنی پیرەمێردی داناوەتەوە وەک لاپەڕەکانی (180) تا (193)لە چەندین شوێن ئەم زمانە کۆنە بەرچاو دەکەوێت.

$ئەنجام:$
لە کۆتایی دا سەرئەنجام بەوە گەیشتین کە پەڕتووکی پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆکدا لە ڕووی شکڵییەوە، تایبەت کراوە بە حاجی تۆفیقی هەمزاغەی مەسرەف، بەڵام لە ناوەرۆک و فۆرم دا، بۆ کۆچی دوو شاعیر لە دوو کات و زەمەنی جودا دەگەڕێتەوە و کەمترین زانیاری و سەرەداوی دەق و دەستنووس و مەبەست و ئاکامەکانی لە بارەی شاعیرەوە دەپێکێت. زۆرتر لە چوارچێوەی سۆز و هەست و خۆشەوستی نووسەر بۆ ئەم شاعیرە، ڕووداوەکان لە جوخزی خەیاڵ و وێناکردنێکی ئەدەبی وەسفی و خۆی بینیوەتەوە، نەوەک لیکۆڵینەوە و بە دواداچوون و شیکاری ئەدەبی.[1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 561 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
HashTag
liittyy kohdetta: 3
Ryhmä: Artikkelit
Asiakirjan Tyyppi: Alkukielellä
Kaupungit: Shaqlawa
Kieli - Murre: Kurdi - Sorani
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Tekijänoikeus Tämän tuotteen on myönnetty Kurdipedia mukaan kohteen omistajalle!
Tuote Laatu: 99%
99%
Lisääjä ( زریان عەلی ) on 29-11-2022
Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu ( سەریاس ئەحمەد ) 30-11-2022
URL
Tämän tuotteen mukaan Kurdipedia n Standardit ei ole viimeistelty vielä!
Tämä tuote on katsottu 561 kertaa
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Actual
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
01-01-2013
هاوڕێ باخەوان
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
Kirjasto
Layla
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Sharaf Khan Bidlisi
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,286
Kuvat
  107,431
Kirjat
  19,970
Liittyvät tiedostot
  100,889
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,873
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,906
هەورامی 
65,838
عربي 
29,220
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,041
فارسی 
8,947
English 
7,404
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,480
Pусский 
1,133
Française 
335
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,463
MP4 
2,394
IMG 
196,456
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Folders
Artikkelit - Kieli - Murre - Fins Artikkelit - Kirja - Artikkelit - Asiakirjan Tyyppi - Alkukielellä Artikkelit - Maa - Alue - Finland Kuva ja kuvaus - Maa - Alue - Kuva ja kuvaus - Kaupungit - Urumiya Kuva ja kuvaus - - Kuva ja kuvaus - - Kuva ja kuvaus - - Kirjasto - Maa - Alue - Ulkopuolella

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.531 toinen!