#بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانی#: مانگی ڕابردوو 528 کوڕ و 453 کچ لەدایکبوون و 650 منداڵی نەبەکامیش لە نەخۆشخانە داخڵکراون.
بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێکەوتی (1 بۆ #2022-11-30#) لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاری (5٫415) نەخۆش سەردانیان کردووە و لەو ژمارەیە (1٫730) نەخۆش داخڵ کراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
هەر لە ماوەی مانگی ڕابردوو (981) منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاری لەدایک بوون و (528) منداڵیان کوڕ بوون و (453) منداڵیان کچ بووە و (539) منداڵیان بەشێوەی سرووشتی لەدایک بوون و ئەوانی تر لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایک بوون.
هاوکات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاری (650) منداڵ لەبەشی نەبەکام داخڵ کراون و (22) حاڵەتی لەدایک بوونی دووانە (4) حاڵەتی لەدایک بوونی سیانە (59) لەبارچوون هەبووە و (1٫239) سۆنەریش گیراوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 583 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!