لە کاتی شاڵاوی ئەنفالی سێ دا، #شێخ حسەینی هەزارکانی# خۆی و خێزان و کەس و کارو هەندێ لە دەروێشەکانی لەوانە بوون کە لە دێی #ملەسوورە#، لەلایەن سوپا و جاشەوە گیران و لەگەڵ خەڵکەکە ڕاپێچ کران. لە ڕۆژی #14-04-1988# لە کاتی گواستنەوەیان و بردنیان بۆ (#قۆرەتوو#) لە سنووری شارۆچکەی #خانەقین#، لە ساتەوەختی گەیشتن و تێپەڕبوونیان بە ناو #کەلار#دا، لەلایەن چەند دۆست و خزمێکی کاک شێخ حسێنەوە، دەرفەتێکیان بۆ درووستکردن، تا خۆی و خێزانەکەی ڕزگار بکرێن، بەڵام شێخی گەورە و جوامێر بەوە ڕازی نابێت، ئەو دەرفەتی ڕزگاربوونەی ڕەتکردەوە، چونکە نەیدەویست لەگەڵ خەڵکەکەی تر جیاببێتەوە، ئەو لەنێوان مردن و ڕزگاربوونێکی ئاوادا، مردنی لاپەسەندتربوو، بۆیە وتبوی ($با چارەنووسی منیش وەکو ئەوانی تر بێت)$، هەربۆیە کاکە شێخ حسەین بووە سەرگەورەی کاروانی ڕوو لە ماکینەی مەرگی بەعسییە ڕەگەز پەرستەکان، خۆی و 12 کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی، لەگەڵ هەزاران کوردستانی غەدر لێکراو، ڕەوانەی بیابانەکانی خوارووی ئێراق کران و کۆمەڵکوژ کران. کاک شێخ حسەین ناوی تەواوی (حسێن محەمەد فەرەج-لەدایکبووی ساڵی 1957). خەڵکی دێی هەزارکانی سەر بە شارەدێی #سەرقەڵا#، لە سنووری شارۆچکەی #کفری#. هەزارکانی دێیەکی بچووکی چەند ماڵی بوو، جێگای کاک شێخ حسێن و تەکێ و بنەماڵەکەی بوو.
#عوسمانی حاجی مەحمود#
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 380 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!