ناو: محەمەد
نازناو: حاجی محەمەد
ڕۆژی کۆچی دوایی: #2020#
شوێنی لەدایکبوون: #چەمچەماڵ#
شوێنی کۆچی دوایی: #چەمچەماڵ#
$ژیاننامە$
حاجی محەمەد 27 ساڵی ڕەبەق بۆ منداڵەکانی لە پرسەدا بوو، تا کۆتایی حوکمی #سەددام حسێن# چاوێکی لە ڕێی گەڕانەوەیاندا بوو، کە بەعسیش نەما هەموو ئومێدێکی هێنانەوەی ڕووفاتەکان و بینینی گۆڕەکانیان بوو، بەڵام هیچیانی نەدی.
ئەو پیرە پیاوەی چەمچەماڵ، لە دوای شاڵاوەکانی ئەنفالەوە ڕیشی نەتاشی و بۆ کوڕەکانی گریا، تا لە تەمەنی 85 ساڵیدا بە نائومێدییەوە کۆچی دواییکرد.
حاجی محەمەد، نموونەی کەسوکاری هەزاران ئەنفالکراوە و دوای تێپەڕینی 31 ساڵ بەسەر ئەو کارەساتەدا، چاوەڕێی ئەوەن لانی کەم ڕووفاتی ئەزیزانیان بگەڕێندرێنەوە و لە ڕێی پشکنینەوە، ناسنامەکانیان ئاشکرا بکرێت.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 308 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!