جارێکی تر پێشنیازی هاتنە خوارەوەی گۆڕان لە گردەکە دەکرێت
جارێکی تر پێشنیازی هاتنە خوارەوەی #بزووتنەوەی گۆڕان# لە گردی زەرگەتە لە شاری #سلێمانی# کراوە، کە مەکۆی سەرۆکی بزووتنەوەکەیە.
لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی بۆ ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی گۆڕان دەستپێکراوە، پێشنیازی هاتنە خوارەوەی بارەگاکانی گۆڕان لە گردی زەرگەتە کراوە.
پێشنیازەکە لەلایەن بورهان یاسین کەسایەتی سیاسی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەکە کراوە، ئەوەش لە پێناوی ڕازیکردنی ئەو سەرکردانەی گۆڕان، کە لە بزووتنەوەکە ناڕازین و ئامادەنین بگەڕێنەوە گردەکە.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە ئەمە جاری دووەمە ئەو پێشنیازە دەکرێت و کوڕەکانی #نەوشیروان مستەفا#ش پشتگیری ئەو پێشنیازە دەکەن، بەڵام بەشێک لە سەرکردەکانی گۆڕان تائێستا ڕازی نین بەو پێشنیازە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 626 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!