Kirjasto Kirjasto
Haku

Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!


Search Options





Tarkennettu haku      Näppäimistö


Haku
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Lähetä
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Työkalut
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Kielet
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Tilini
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
Haku Lähetä Työkalut Kielet Tilini
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  534,746
Kuvat
  110,377
Kirjat
  20,304
Liittyvät tiedostot
  104,510
Video
  1,566
Kieli
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
301,394
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,296
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,089
عربي - Arabic 
31,072
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,672
فارسی - Farsi 
10,144
English - English 
7,630
Türkçe - Turkish 
3,671
Deutsch - German 
1,746
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
31,485
MP4 
2,567
IMG 
202,078
∑   Yhteensä 
236,453
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansann...
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
لەنێوان ئەفسانە و ئاییندا
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
لەنێوان ئەفسانە و ئاییندا
Artikkelit

لەنێوان ئەفسانە و ئاییندا
Artikkelit

$لەنێوان ئەفسانە و ئاییندا$
نووسینی: حەمەسەعید حەسەن
بە ڕێگەیەکی خراپدا، ناگەینە شوێنێکی چاک،
ڕێگەی خراپ، بەرەو خراپەکاریمان دەبات و
ڕێگەی چاکیش، دەچێتەوە سەر چاکە.
بوودا
بودایی، بە مانای بەرچاو ڕوون یان بێدار دێت، بودیزم کە هەم ئایینە و هەم فەلسەفە، بودا (563 – 483 پ. ز) کە ناوی ڕاستەقینەی (سیدهارتا گواتاما) بوو ، لە سەدەی شەشەمی پێش زاییندا، لە باکووری هیند دایمەزراند و دواتر لە چین، کۆریا، سیریلانکا، مەنگۆلیا، تایلاند، بورما، کەمبۆدیا، تایوان، نیپال، ڤێتنام و ژاپۆن بڵاو بووە وە. کرۆکی بودایی کە زیاتر بایەخ بە ڕەتکردنەوەی خود، خۆبەرزەفتکردن و کوشتنی ئارەزوو دەدات، وەک لە سرووت و ئەرکە ئایینییەکان، لەوەدا چڕ دەبێتەوە، ئینسان لە ڕێی بیرکردنەوەی قووڵ و ڕامانەوە، بە حاڵەتی نیرڤانا بگات.
بودا خۆی کوڕی میری هەرێمی ساکاس بوو، کە لە بیست و نۆ ساڵیدا، لەوە تێگەییشت، هەموو ئینسانێک مەحکوومە بە نەخۆشی و پیری و مەرگ، دەستی لە خۆشییەکانی دنیا و ژیانی میرایەتی هەڵگرت و ڕووی کردە چۆڵ و هەرد، تا لەژێر داری زانیندا ئیلهامی بۆ هات. ئەو درەختی زانینە لە ئایینە ئاسمانییەکانیشدا هەیە و ئەوەیە کە ئێڤا، ئادەم فریو دەدات تا لە بەرەکەی بخوات و ئیدی خودایش لە بەهەشت وەدەریان بنێت. لای بودایی، (کارما) کە بە مانای (پاداشت و دۆنادۆن) دێت، بایەخێکی زۆری هەیە و مەبەست لێی ئەوەیە، ئینسان لە پاداشتی هەڵسوکەوتی خۆیدا، گیانی لە بەرگی ئەم زیندەوەرە، دەچێتە بەرگی ئەو زیندەوەری دیکەوه.
چونکە بودایی بانگەشەی بۆ ئەوە دەکرد، بەزەیی باڵ بەسەر دنیادا بکێشێت، یەکسانی لەنێوان هەموو گیانلەبەراندا هەبێت و پێویستییە ڕۆحییەکانی ژنان دابین بکرێت، بۆیە هەر لە سەرەتاوە، لەنێو ئافرەتاندا، هەواداری زۆری بۆ پەیدابوو. بوداییەکانی چین، سەر بە ڕێبازی (زەوینی پاکژ)ن، کە هەموو ئایینەکەیان لە دوو وشەدا چڕ دەبێتەوە: بەزەیی و دڵسۆزی. (زەوینی چاک، ) ناوی ئەو ڕۆمانەیە کە پیرل باک، تێیدا باسی (چین)ی پێش یەکەمین شەڕی دنیاگرەوە دەکات و خەڵاتی پۆڵتیزەر و نۆبێڵیشی لەسەر وەرگرت. ئەو خاتوونە نووسەرە لە و شاکارەیدا، وەک چۆن بایەخی بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی چین داوە، ئەفسانە و ئایینیشی فەرامۆش نەکردووە.
پیاوی بودایی وەک چۆن لە کاتی یۆگادا، هەوڵی کۆنترۆڵکردنی هەناسەدان دەدات، هەر وایش لە کاتی سەرجێییدا، هەوڵ دەدات، ڕێگە لە ئاوڕژاندن بگرێت، ئاخر وای بۆ دەچێت، ئەگەر بەربەستی لە ڕێی ئەو ئاوەدا دانا، بۆ مێشک دەگەڕێتەوە و بەهێزی دەکات، هەرچەندە، ئەو ئاوە بەرەو میزەڵدان دەبێتەوە و لەگەڵ میزدا دەچێتە دەرەوە. بودایی هەر بۆ بە فیڕۆنەدانی ئەو ئاوەیش بوو، نەفرەتی لە دەستپەڕ دەکرد و وای بۆ دەچوو، ئەوە شەیتانە، وا دەکات، پیاو بە دەم خەوەوە، ئەو ئاوە گرانبەهایەی لە کیس بچێت. بودایی پێی وابوو، سەرچاوەی ئەو ئاوە، لە کن ژن قەت وشک ناکات، بۆیە ئەگەر ژن هانای بۆ خووی نهێنی بردبا، لەگەڵیدا توند نەدەبوو. بودایی وایشی بۆ دەچوو، پیاو تەنیا بە جووتبوون لەگەڵ ژندا، ئەو ئاوەی دەست دەکەوێتەوە کە لە کیسی چووە، هەر بۆیەش، هاوڕەگەزخوازی و لاقەکردنی ئاژەڵ، نەفرەتلێکراو بوون.
هەرچەندە لەنێو ژنانی بوداییدا، هاوڕەگەزخوازی بە نهێنی هەبوو، بەڵام ئەگەر ژنێکی بودایی، ژنە خۆراوایییەکی دیتبا، بە ئاشکرا مێردی ماچ دەکات، حیسابی سۆزانییەکی بەرەڵای بۆ دەکرد، ئاخر پێی وابوو، تەنانەت سۆزانییش، ئەگەر ڕێزی پیشەکەی لا بێت، بە نهێنی کڕیار ڕادەمووسێت. لە هیندستان (ژن: دوژمن، سێکس: شەڕ و ژووری نووستنیش: گۆڕەپانی شەڕ بوو، ) تا پەڕڵەمان مۆڵەتی نەدابوو، ماچومووچ لە فیلمدا، قەدەغە بوو.
بە گوێرەی ئەفسانەیەکی ژاپۆنی، جەستەی مێ، ئەندامێکی کەم بوو، هی نێریش بەشێکی زیادە بوو، ژیان لە و کاتەوە دەست پێ دەکات کە بەشە زیادەکەی نێر، دەچێتە ناو بەشە نوقسانەکەی مێیینەوە. هەر بەپێی هەمان ئەفسانە، ئەوە ستوونی چووکە، ئاسمانی لەسەرووی زەوییەوە ڕاگرتووە، هەر بۆیە، سەروەختی سەرجێیی، پیاو لە سەرەوە دەبێت و ژن لەژێرەوە. لە زۆر جێگەی، ئاسیا و ئەفریقایش، پەیکەری چووک کە لە ستوون دەچێت ، سیمبۆڵە بۆ فەڕ و پیت. (شانە)یش، ڕەمزێکی دیکەیە بۆ خێر و بەرەکەت، ئەو بۆیە گەلێک جار، لەژێر مێزەری توند بەستراوی (سیخ)ەکاندا، شانەیەک هەیە.
لە ژاپۆن وای بۆ دەچوون، وەک چۆن ئاو لە ئاگر بەهێزترە، توانای سێکسیی ژنیش لە هی پیاو باڵاترە و وەک چۆن بۆ بەردەوامیی ژیان، ئاسمان زەوییی لە ئامێز گرتووە، دەبێت پیاویش وەها ژن لە باوەش بگرێت، ئەگەرنا، تەمەنکورت دەبێت. لە ژاپۆن هەندێک جار هێندە نزم سەرنجی ژن دەدرا، بە پیاوی گەوجیان دەگوت: ژن! ئەو سووک سەرنجدانەی ژن، کە بەشێک بوو لە کولتووری فیودالیزم، زیاتر زادەی ئەوەبوو، پیاو لە ڕووی توانای جەستەیییەوه، لە ژن بەهێزتر بوو.
لە چین و ژاپۆنیش، خەڵکی بڕوایان وایە، لە درەختی سنەوبەردا، جادوویەکی بەهێز هەیە، ئەوە بۆیە هەمیشە سەوزە و ئەوە هەمان سیحرە وای کردووە، کیسەڵیش تەمەنی هێندە درێژ بێت. لە سەدەکانی ناوەڕاستدا، هەم لە چین و هەم لە ژاپۆنیش، لە تابلۆکاندا، وێنەی ژن هەمیشە وەک جەستە بەهێز نیشان دەدرا، ڕووخساری گوشتن، مەمکی گەورە و پڕ، ناوقەدی باریک و سمتوکەفەڵی قورس، دواتر هێدی هێدی ئەو وێنەیە کاڵ بووەوە و تەنیا بایەخ بە جوانیی ڕووخساری ژن دەدرا.
شاعیر و نووسەری ژاپۆنی، ئیهارا سایکاکوو (1642 - 1693) لە (چیرۆک)ەکانیدا، بایەخێکی زۆر بە سێکس دەدات و کارەکتەرە سەرەکییەکانی بە دوای تێرکردنی ئارەزووەکانیاندا، دنیا تەی دەکەن. لای ئەو لە پەرستگە بودایییەکاندا، هاوڕەگەزخوازی تەشەنەی سەندووە و پەیوەندیی سێکسیی نێوان مامۆستای ئایینی و فەقێیەکانی، لەوە دەرچووە، کارێکی نهێنی بێت. بەگوێرەی چیرۆکی (ئاوێنەی ئەوینی نێرانە)ی سایکاکوو، هاوڕەگەزخوازان بۆ خامۆشکردنەوەی ئاگری ئاڵۆش، ڕوو لە پەرستگەکان دەکەن.
گیشا، کە بە واتای کیژێکی هونەرمەندی لێهاتوو دێت، ڕاستییەکەی ئافرەتێکە بە سەما و گۆرانی، چێژ بە پیاوان دەبەخشێت و ئەگەر پیاوان بخوازن و کرێ بدەن، زیاتریش دەڕوات. ئەو کیژانەی ئەو کارانە دەکەن، سەر بە خێزانە هەژارەکانن و لە گوند و شارۆچکە دوورەکانەوە دێن و ئیدی ڕێیان ناکەوێتەوە ماڵی بابیان. لە ژاپۆن، ژنی گوندی لە هی شار، ئازادترە، ئاخر تێکەڵی پیاوان دەبێت و لە شایی و ئاهەنگدا، بە کەیفی خۆی پێدەکەنێت و سەما دەکات، ئەمە لە کاتێکدا کە ژنانی شارنشین ئەو دەرفەتانەیان بۆ ناڕەخسێت.
هەرچەندە لە ئەفریقا، بە گشتی خوداوەند نێرە، بەڵام لە نیگەر، مێیە و کۆمەڵێک مەمک و چەندان منداڵی هەیە. بە گوێرەی ئەفسانەیەکی ئەفریقایی، ئەوە دووانەی ماوو و لیزا بوون، کە دنیایان لە ماددەیەک خوڵقاند کە پێشتر هەبوو. ماوو کە ڕەمزی فەڕ و دایکایەتی بوو، لە مانگ دەچوو، لیزایش کە ڕەمزی هێز بوو، لە خۆر دەچوو، بە هەردووکیشیان بە دوای یەکدا هاتنی شە و و ڕۆژیان داهێنا. ماوەیەک لەدایکبوونی نموونەیی، دوو دوو لە دایکبوونی منداڵ بوو، ئەو سەروەختە دووانەپەرستی لای هەندێک خێڵی ئەفریقایی باو بوو.
ئەفسانەیەکی تر باس لەوە دەکات، کە (ئەمما)ی خوداوەندی ئاسمان، بە مەبەستی جووتبوون، لە زەوین نزیک بووەوە، چونکە بەرزایییەک هەبوو، ئەو کردەیە مەحاڵ بوو، بۆیە تا ئەو (گرد)ەی تەخت نەکرد، کارەکە مەیسەر نەبوو. دەڵێن خەتەنەکردنی کچان، زادەی ئەو ئەفسانەیەیە. دۆگۆن، ئەو خێڵە ئەفریقایییەی بڕوایان بە و ئەفسانەیە هەیە، پێیان وایە، هەموو ئینسانێک دوو ڕۆحی هەیە، یەکێکیان مێیە و ئەوی تر، نێر، یەکێکیان لە جەستەیدایە و ئەوی دیکەیان لە ئاسمان یان لە ئاودایە. بە و پێیە کە کوڕ خەتەنە کرا، لە ڕۆحە مێیەکەی ڕزگار دەبێت و کە کیژیش خەتەنە کرا، لە ڕۆحە نێرەکەی قوتار دەبێت و ئیدی هیچ کۆسپێکیش لەبەردەم جووتبووندا نامێنێت. لە ئەفریقا، ئەفسانە و ئایین بە جۆرێک تێکەڵی یەکدی بوون، ئەوە زۆر ئەستەمە بزانین، ئایین زادەی ئەفسانەیە، یان بە پێچەوانەوە.
بە گوێرەی ئەفسانەیەکی (ئاشناتی)یەکانی گانا، خوداوەند ژن و پیاوێک لە ئاسمانەوە بۆ سەر زەوین دەنێرێت و لەگەڵ ژن و پیاوێکی زەوینشنیدا، پێکەوە ژیان بەسەر دەبەن و هیچ لەبارەی زاوزێوە نازانن، تا دواتر خوداوەند مارێک دەنێرێت و فێریان دەکات، چۆن منداڵیان ببێت. ئەوە بۆیە لای ئاشناتییەکان مار پیرۆزە و کەس نایکوژێت و کە ژنێک مار دەبینێت، بۆی دەنووشتێتەوە و سڵاوی لێ دەکات. لای هەندێک خێڵی تر، پەلکەزێڕینە ڕەمزە بۆ مار و ڕەنگە سوورەکەی نێرە و شینەکەی مێ. چونکە مار لە چووک دەچێت، هەن ئەم بە پیرۆز زانینی مارە، دەبەنەوە بۆ لای (چووکپەرستی) و هەنووکەیش لە کەنارەکانی گانا، دەیان پەیکەری مەزنی چووک کە لە تەختە یان قوڕ، درووست کراون، بە پێوە ماون.
لە باشووری ئەفریقا، بە تایبەتی لای گەلانی خۆسا و باسوتوو، پیاوێک خەتەنە نەکرابێت، بە پیس و بە سەگی دەزانن و کەس کچی خۆی ناداتێ. ئێستایش ئەگەر پیاوێکیان بەهۆی ئەوەی لە ئەوروپا ژیا بێت، خەتەنە نەکرابێت، هەر کە گەڕایەوە، دەستبەجێ خەتەنەی دەکەن. بە پێچەوانەی موسوڵمان و جووەوە کە نێر بە منداڵی خەتەنە دەکەن، لەوێ نێر تا نەگاتە تەمەنی هەرزەکاری خەتەنەی ناکەن. فرەژنی لە زۆر جێی دنیادا هەبووە، لە هەندێک شوێنیش بە تایبەتی لە کۆمەڵگەی دایکسالاردا، فرەمێردیش هەبووە، وەلێ لە ئەفریقا، فرەمێردی نەبووە.
لە نیگێریا، لە شاری ئیبدان، پەیکەری خوداوەندی پیت و فەڕ هەیە، مەمکەکانی هێندە گەورەن، هاوزەمان شازدە منداڵ دەمیان پێوە ناون و بەردەوام ژنان بە و مەبەستەی منداڵیان ببێت، دەچنە لای و لێی دەپاڕێنەوە. لە گینیا بە بۆنەی یادی هاوسەرگیریی خوداوەندەوە، فێستیڤاڵێکی ساڵانە هەیە، جاران تێیدا، بە ئاشکرا سێکس دەکرا، هەنووکە تەنیا هەر ڕامووسان تێیدا ئازادە. لای ئاشانتییەکان کە پیاوێک بە ژنێک دەڵێت: بمدە بەر ڕێژنەی گوللە ی تفەنگەکەت! ئەگەری ئەوە هەیە، ژنە دەستبەجێ خۆی بۆ ڕووت بکاتەوە. لە هەندێک شوێنی ناوەڕاستی ئەفریکا، ئەوە شەرم نییە، ژن نزیکەی بە ڕووتی بچێتە دەرەوە و تەنیا بۆ داپۆشینی خۆی، هەندێک گەڵا و گژوگیا بەکار بهێنێت و پیاویش بە هەمان شێوە، هەموو پۆشاکی، بریتی بێت لە کیفێک بۆ چووکی.
لە گانا، ئەوە شوومە ئەگەر ژن و پیاوێک لە دارستانێکدا، لەسەر زەوییە ڕووتەکە، سێکس بکەن، ئاخر وای بۆ دەچن، بەوە (ئاسیز یا)ی خوداوەند غەزەبیان لێ دەگرێت و قاتوقڕی و نەهاتیی بە دوادا دێت. لەوێ ئەگەر پیاوێک ناساغ بێت و چاویشی هەر لە دووی ژنان بێت، (سەگی گوند)ی پێ دەڵێن و پێیان وایە سێکسکردن، وزە و توانایەکی زۆری دەوێت، بە پیاوی نەخۆش، جێبەجێ ناکرێت و ئەگەر ژنیش دوو گیان بێت، نابێت پیاو بچێتە کنی، چونکە ئەگەری ئەوە هەیە، ئەو کیسەیە کون ببێت کە منداڵ لە سکی دایکیدا دەپارێزێت. لە زۆر جێی ئەفریقا، پیاو نەک هەر کچی خزمی ناخوازێت، بەڵکوو لە خێڵەکەی خۆی، با بە خزمایەتیش پێی نەگات، ژن ناهێنێت.
کە گۆڕانکاری لە ئاییندا ڕوو دەدات، سەرەتا لە کریستیانیزمەوە سەر هەڵدەدات، دواتر لای ئایینی جوو ، ئینجا دەپەڕێتەوە بۆ ئایینەکانی دیکە، یان لە لایەن ئایینەکانی ترەوە، ڕەت دەکرێتەوە. چەندان ساڵ بوو، لە قامووسی ئۆکسفۆرددا لەبارەی دەستپەڕەوە نووسرابوو: ڕەوتارێکە ئازار بە خود دەگەیەنێت، لە 1976 بەدواوە، ئەو پێناسەیە گۆڕا بە: بەرهەمهێنانی موچڕکەیە لە ڕێی خۆ ورووژاندنەوە. سەدان ساڵ بوو، لاهووتییەکان لەسەر ئەوە سوور بوون کە دوو جۆر ئەڤین هەیە، جەستەیی و ڕۆحی، پۆخڵ و پیرۆز، بەڵام هێدی هێدی سنووری نێوان ئەو دوو جۆرە ئەڤینە کاڵ و کاڵتر بووەوە. جارانی زوو، ترسێکی گەورە لەوە هەبوو کە تۆوی پیاو، بەهۆی خەونبینین بە شەیتانەوە، بە هەدەر دەڕوات، لەگەڵ دۆزینەوەی هێلکەدانی ژندا، تەمی ئەو ترسەیش هێدی هێدی ڕەوییەوە. [1]

Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 428 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
HashTag
Lähteet
liittyy kohdetta: 1
1. Päivämäärät ja tapahtumat 22-02-2022
Ryhmä: Artikkelit
Publication date: 22-02-2022 (2 Vuosi)
Asiakirjan Tyyppi: Alkukielellä
Kieli - Murre: Kurdi - Sorani
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Tuote Laatu: 96%
96%
Lisääjä ( هومام تاهیر ) on 06-12-2022
Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu ( زریان سەرچناری ) 07-12-2022
Tämä kohta on hiljattain päivittänyt ( ڕۆژگار کەرکووکی ) on: 06-04-2024
URL
Tämä tuote on katsottu 428 kertaa
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Actual
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
01-01-2013
هاوڕێ باخەوان
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
Kirjasto
Layla
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Sharaf Khan Bidlisi
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  534,746
Kuvat
  110,377
Kirjat
  20,304
Liittyvät tiedostot
  104,510
Video
  1,566
Kieli
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
301,394
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,296
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,089
عربي - Arabic 
31,072
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,672
فارسی - Farsi 
10,144
English - English 
7,630
Türkçe - Turkish 
3,671
Deutsch - German 
1,746
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
31,485
MP4 
2,567
IMG 
202,078
∑   Yhteensä 
236,453
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.92
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.89 toinen!