پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری شارۆچکەی #داقوق#ی سەر بە پارێزگای #کەرکووک#، مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە. داوا لە بەڕێزان سەرۆک کۆماری ئێڕاق و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ دەکەم بەپەلە کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جووتیارانی کورد لە سنووری داقوق و ناوچەکانی دیکەی کەرکووک بهێنن کە لەلایەن کەسانی دەست ڕۆیشتووەوە ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی دەرکردنی کورد و دەست بەسەرداگرتنی زەویەکانییان دەدەن.
ئەم ڕەفتارانە دژی بنەماکانی بەیەکەوە ژیانی ئاشتییانە و بڕگەکانی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی ئێڕاقن و پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ، سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن. [1]
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#07-12-2022#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 696 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!