#پارتی دیموکراتی کوردستان# لەبارەی ئاڵوگۆڕی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت و هەرێم و پێشمەرگە ڕەزامەندی نەداوە
هەرچەندە دەنگۆی ئاڵوگۆڕی چەند پۆستێکی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت لەسەر پشکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ئارادایە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان نە سەرۆکی حکومەت ڕازییە و نە لە یەکێتیش کەس ئامادەیە ئەو پۆستانە پڕبکاتەوە.
بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە شوێنی #قوباد تاڵەبانی# لە کاتی چوونی بۆ سەرۆکایەتی هەرێم، هیچ کەسێک ئامادە نییە لەنێو یەکێتیی ئەو پۆستە بۆ ماوەی ساڵێک وەرگرێت، یاخود بەو سیاسەتەی ئێستای حکومەت ڕازی بێت و بچێتە ئەو شوێنە.
بۆ پڕکردنەوەی شوێنی وەزیری پێشمەرگەش تاوەکو ئێستا لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی ئەو حزبە ئەو پرسە خراوەتەڕوو، بەڵام هەموویان ڕەتیانکردۆتەوە.
لەسەر کۆی ئاڵوگۆڕی پۆستەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت تاوەکو ئێستا سەرۆکی حکومەت و پارتی ڕەزامەندیان نەداوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 470 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!