ئەمریکا نیگەرانە لە نزیکبوونەوە و زیاتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و لایەنی ئێرانی.
لەمیانی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان بەرپرسانی یەکێتی و بەرپرسانی ئەمریکی لە ئێڕاق، بەرپرسانی واشنتۆن بەڕوونی ئەو نیگەرانییانەیان بە بەرپرسانی یەکێتی گەیاندووە.
بەرپرسانی ئەمریکی جەختیانکردووەتەوە، کە ئەو نزیکبوونەوانەیان لەگەڵ ئێران جگە لەوەی نیگەرانیان دەکات، ڕەنگە لە داهاتووشدا زیان بە پەیوەندییەکانیان بگەیەنێت.
بەرپرسانی ئەمریکی وەک هۆشدارییەک بۆ بەرپرسانی یەکێتی جەختیانکردووەتەوە، کە دەبێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی سنووردار بکەن و ئەوەندە نەچنە ژێر جێبەجێکردنی داواکاری و فشارەکانیان. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 430 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!