ناو: عەباس
نازناو: عەباس سورچی
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان
ساڵی لەدایکبوون: 1987
ڕۆژی شەهیدبوون: #21-11-2013#
شوێنی لەدایکبوون: #ئاکرێ#
شوێنی شەهیدبوون: موسڵ
$ژیاننامە$
عەباس عەبدولڕەحمان بالین ناسراو بە عەباس سورچی، ساڵی 1987 لە بنەماڵەیەکی جوتیار و نیشتمانپەروەری هۆزی سوورچی-ی گوندی (بەراک) سەر بە شارەدێی گەردەسێنی شارۆچکەی ئاکرێ لە دایکبووە، تا شەشی سەرەتایی خوێندووە.
ساڵی 2003 لە تەمەنی 15 ساڵیدا پەیوەندیی بە ڕێکخستنەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە کردووە لە سنووری کۆمیتەی ڕێکخستنی ئاکرێ.
هەر لە و ساڵەدا بووە بە پێشمەرگە لە لیوای 112ی هێزەکانی 70ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پاشان گواستراوەتەوە بۆ فەوجی چواری لیوای چوار.
ڕۆژی 21-11-2013 کاتێک عەباس سوورچی سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بوو، لە ئەنجامی کردەوەیەکی تیرۆریستی لە بازگەی ساحە تەبادل لە شاری موسڵ شەهیدکراوگەیشتە کاروانی نەمرانی یەکێتی و ڕێگەی ڕزگاری کوردستان.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 335 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!