#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستانی لە بڕیاری بایکۆتکردنی حکومەت ئاگادارکردۆتەوە و داواشیان کردووە دانیشتنەکانی پەڕڵەمان ڕابگرن.
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دوای بایکۆتکردنی حکومەت داوایان کردووە #ڕێواز فایەق#، سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ و ئەو دەسەڵاتەی هەیەتی هیچ بانگەوازێک بۆ دانیشتنی پەڕڵەمانی کوردستان نەکات و دانیشتنەکان بوەستێنێت.
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان داواشی لە سەرۆکی پەڕڵەمان کردووە هاوشێوەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# سەرجەم ئەو گۆڕانکاریانەی پارتی کە بە نیازە لە ڕێگەی پەڕڵەمانەوە ئەنجامی بدات لەوانە گۆڕینی وەزیر و پۆستە پەڕڵەمانییەکان ڕابگرێت.
#قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە فەڕمی سەرۆکی پەڕڵەمانی لە بڕیاری بایکۆتکردنی حکومەت ئاگادارکردۆتەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 492 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!