ناونیشانی بابەت: دۆینە؛ گرنگترین سوودە تەندرووستیەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- پێدانی وزە بە جەستە و یارمەتی چالاک کردنی پڕۆسەی میتابۆلێزم و سووڕی خوێن.
2- دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و ماددە ڕیشاڵیەکان بە تایبەت کۆمەڵەی ڤیتامین (B) کەڕۆڵێکی گرنگیان هەیە بۆ تەندرووستی مێشک و کۆئەندامی دەمار.
3- زۆر بەسوودە بۆ کاتی ڕێجیم و دابەزاندنی کێش و ڕێگری کردن لە قەڵەو بوونەوە و زۆری کێش: چونکە بڕێکی کەم کالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەکان و ئاو و مرۆڤ هەست بە تێری دەکات.
4- چارەسەری قەبزی و ڕێگری کردن لێی بەهۆی چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس.
5- بەهێز کردنی کۆئەندامی بەرگری لەش و یارمەتی خۆپاراستن لە هەڵامەت و پەتا وەرزییەکان.
6- خۆپاراستن لە هەندێک جۆری شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی مەمک و پڕۆستات.
7- یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی بەرزی فشاری خوێن ئەدات. [1]