وا بڕیارە ڕۆژی هەینی #16-12-20022#، کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی، لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی#یەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت تەرمی #ئاکام عومەر# فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لە ئەڵمانیاوە بگەیەنرێتەوە هەرێم.
دوای پێشوازیکردنی تەرمەکەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە، بەڕێدەکرێت بۆ فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لەناو فەرماندەی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە و مەراسیمی سەربازی ماڵئاوای کردنی بۆ سازدەکرێت.
هێزەکانی کۆماندۆ ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە تەرمی فەرماندەکەیان دەکەن و لە فڕۆکەخانەوە تا ناو فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ و ڕێگای تاسڵوجە و دەروازەی شاری سلێمانی ئاڵای ڕەشیان لەسەر ستونەکانی کارەبا هەڵواسیوە و دەیان وێنەی ئاکام عومەر لەسەر ئەو شەقامانە دانراوە.
بڕیارە دوای ماڵئاوایکردن، تەرمەکەی بە ڕێوڕەسم بەرەو #هەولێر# بەڕێبکرێت و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بە مەراسیمی سەربازی بەخاک بسپێردرێت، لەسەر پارچە زەویەک کە خانەوادەکەی لەو گۆڕستانە کڕیویانە و بۆ کۆچکردوانی بنەماڵەکەیان تەرخانیان کردووە.
پاش بەخاک سپاردنی ڕۆژی یەکەمی پرسەکەی لە شاری هەولێر دەبێت و ڕۆژی دووەم پرسەکەی دەهێنرێتە شاری سلێمانی و بڕیارە لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە پرسە دابنرێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 557 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!