لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی کە بەشێوەیەکی نهێنی لەنێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئەنجامدراون، پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێوەیەکی سەرەتایی ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر چەند ئاڵوگۆڕێکی وزاری لە پشکی یەکێتی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم.
بەهۆی ئەو نێوەندگیریانەی لەنێوان پارتی و یەکێتی ئەنجام دراون، هەر یەک لە پارتی و یەکێتی بەشێوەیەکی سەرەتایی ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی سێ گۆڕانکاری لە پۆستەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر گۆڕینی وەزیری پێشمەرگە و بریکاری وەزیری ناوخۆ و وەزیری هەرێم بۆ کار و باری #بەغدا#. بەهۆی ئەو ڕەزامەندییانەی پارتی دیموکراتی کوردستان، تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم گەڕاونەتەوە بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 581 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!