بەڕێز #قوباد تاڵەبانی# سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی#، سوپاس و پێزانینی خۆمان وەک یەکێتیی ژنانی کوردستان ئاڕاستەی جەنابتان دەکەین بۆ بەشداری و پیرۆزبایی گەرمتان لە یادی ڕێکخراوەکەماندا، پشتیوانی بەردەوامی ئێوە چ وەک سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و چ لە پێگەی خۆتان وەک جێگری سەرۆک وەزیران لە کار و چالاکییەکانی یەکێتی ژنان و لە بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنانی کوردستاندا بە گشتی پشتیوانییەکی بەرچاو و جێی ڕێزی ئێمەیە. هیوامان وایە لەو پشتیوانییە بەردەوام بن و بە هەموو لایەک خەباتی ژنانی کوردستان بۆ یەکسانی و ئازادی سەربخەین. [1]
کافیە سلێمان
سکرتێری یەکێتیی ژنانی کوردستان
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 646 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!