دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک و برا ئێزدیەکانمان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەین .
لەم بۆنەیەدا جارێکی تر تەئکید لەوە دەکەینەوە کە بەردەوامین لە چڕکردنەوەی هەوڵەکانمان بۆناساندنی ئەو تاوانانەی کە تیرۆریستانی #داعش# لە 3 ی ئابی 2014دا لە دژی ئێزدیەکان وەک جینۆساید ئەنجامیان داوە. هاوکات بەردەوام دەبین لە لێکۆڵینەوەو گەڕان بەدوای چارەنوسی ئەو خوشک و برا ئازیزانەماندا کە تاکو ئێستا بێسەروو شوێنن، ئاوەدانکردنەوەی ناوچەی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زیدی خۆیان هەوڵێکی تری جدی و بەردەواممانە بۆ ساڕێژ بوونی ئەونەهامەتیانەی بەسەر ئێزدیەکاندا هات .
هیوادارین لە ساڵی داهاتوو لە شاری شەنگال لە نێو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیدا ئەم بۆنەیە و گشت بۆنەکانی ترتان بە خۆشی و شادی بکەینەوە .
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 467 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!