#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# تاجەگوڵینەی وەفای لەسەر گۆڕی شەهیدی فەرماندە #ئاکام عومەر# دانا و ڕایگەیاند: بە شانازییەوە یادی قارەمانێتی شەهید ئاکام دەکەینەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری #هەولێر# تاجەگوڵینەی وەفا و خۆشەویستی لەسەر گۆڕی شەهیدی فەرماندە (ئاکام عومەر) دانا و نزای کرد خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
پاشان سەرۆک بافڵ خانەوادەی سەربەرزی شەهید ئاکامی بەسەرکردەوە و ستایشی ڕۆڵ و کاریگەری ئەو فەرماندەیەی کرد و ڕایگەیاند: کاک ئاکام بۆ هەمیشە وەک برایەک لە دڵمدا دەمێنێتەوە و بە شانازییەوە یادی قارەمانێتی و تێکۆشانی ئەو دەکرێتەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 676 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!