بڕیارە جارێکی دیکە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی #بەغدا#ی پایتەختی ئێڕاق بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بگەنە ڕێککەوتنێکی نوێ.
شاندەکەی هەرێم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی بەغدا دەکەن بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای بودجە و پشکی هەرێم.
شاندەکە بریتین لە وەزیرانی دارایی و سامانە سرووشتییەکان و پلاندانان و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و وتەبێژی حکومەتی هەرێم.
ئەمە لە کاتێکدایە مانگی 12ی 2022 شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و بۆ بابەتی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئێڕاقی کۆبوونەوەیان کرد. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 374 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!