ناونیشانی بابەت: چەند نەخشێکى مێژوویى لە بەردەم ئەشکەوتى گێچکار لە قەزاى #دوکان#
ئامادەکردنی: هەڵمەت بتوێنی
لە بەردەم ئەشکەوتی گێچکار لە شارەدێى #پیرەمەگروون#ى قەزاى دوکان، چەند نەخشێک درووست کراون کە کارێکی هونەرین و وێنەى ئاژەڵانن.
ژینۆ ڕەفیق کە شاخەوانێکى دیارى سنوورى پارێزگاى #سلێمانی#یە، بە (باسکورد) ى ڕاگەیاند: لە کاتى گەشتى شاخەوانى ئەو وێنانەم گرتوون کە وێنەى ئاژەڵن و لەسەر تاشەبەردێکى زۆر بەرزى بەردەم ئەشکەوتى گێچکار لە سنوورى شارەدێى پیرەمەگروون درووست کراون و بەهۆى بەرزى و شاراوەیى شوێنەکەشیان لە فەوتان پارێزراون.
وتیشى: بەپێى لێکۆڵینەوەکان، مێژووى درووستکردنى ئەو نەخش و وێنانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى مادەکان (550 بۆ 700) ساڵ پێش زایین. ''[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 762 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!