تیروپشکی خولی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی سنووری پارێزگای #سلێمانی# ڕاکێشراو #یانەی وەرزشی دەربەندیخان# بەشداری خولەکەیە.
لە شاری سلێمانی و بەئامادەبوونی نوێنەری یانەکەمان (ڕاهێنەری تازەپێگەیشتوانی یانەی وەرزشی دەربەندیخان) و بەئامادەبوونی نوێنەری یانە بەشداربووەکان کۆبونەوەی هونەری خولی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاکێشراو ڕۆژی 02-01-2023 خولەکە دەستپێدەکات.
بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و لەبارەگای تایبەت بەخۆی تیروپشکی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاکێشرا، لە خولەکەدا هەریەک لە یانەکانی (دەربەندیخان، نەورۆز، ئاشتی، سیروانی نوێ، چەمچەماڵ، پێشمەرگەی سلێمانی، سەرچنار) بەشدارن و یاریەکانیش بەشێوازی دوو دۆڕاندن بەڕێوەدەچێت.
خولەکە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و سەرجەم یاریەکانیش لە یاریگای ئاشتی ئەنجام دەدرێت.
یاریەکانی قۆناغی یەکەمی خولەکە
سەرچنار × دەربەندیخان
سیروانی نوێ × پێشمەرگەی سلێمانی
چەمچەماڵ × نەورۆز
یانەی ئاشتی چاوەڕوانە[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 672 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!