بە بۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برایانی کاکەیی (یارسانەکان) لە کوردستان و ئێڕاق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئارامیدا بەسەر ببەن.
لەم بۆنەیەدا ، بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی دیار و گرنگی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستان دەڕوانین کە بەشدارییەکی کارایان لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵکی کوردستاندا هەیە و جەخت لە پاراستنی مافەکانی کاکەییەکان و گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
جەژنی یارانی قەوڵتاس پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بن. [1]
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#07-01-2023#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 601 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!