ئەمریکا دوایین پەیام بۆ #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەنێرێت و جەخت دەکاتەوە، کە ئەگەر هێزەکانی پێشمەرگە یەکنەگرنەوە هاوپەیمانان هاوکارییەکانیان بۆ هەرێم ڕادەگرن.
بەم نزیکانە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئێڕاق و سووریا سەردانی #هەولێر# دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و یەکێتی کۆدەبێتەوە.
ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ گەیاندنی دواین پەیامە لەبارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەتایبەتی هێزەکانی حەفتا و هەشتای سەر بە یەکێتی و پارتی.
پەیامەکە زیاتر پەیامێکی هۆشدارییە و ناوەرۆکەکەشی ئەوەیە، کە ئەگەر پارتی و یەکێتی هەنگاوەکان بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە نەخەنە بواری جێبەجێکردن، هاوپەیمانان هاوکارییەکانیان بۆ هەرێم ڕادەگرن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 658 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!