#قوباد تاڵەبانى#، بە مەرجەکانى وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ وازهێنان لە پۆستەکەى ڕازی دەبێت.
دواى وازهێنانى لە پۆستەکەى دواجار قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى #شۆڕش ئیسماعیل#، وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد و سەردانەکەش لەژێر فشارى خودى وەزیرى پێشمەرگە و هێزەکانى هاوپەیمانان بووە.
گەڕانەوەى وەزیرى پێشمەرگە لەدەرەوەى هەرێمى کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ قوباد تاڵەبانى، پەیوەندى بەوەوە هەبووە کە ناوبراو هەڕەشەى قسەکردنى لەسەر ئەو کەیسە کردووە و هێزەکانى هاوپەیمانانیش لەو بارەیەوە فشاریان لە یەکێتیى کردووە.
وەزیرى پێشمەرگە بەو مەرجە گەڕاوەتەوە و بە تەواویش واز لە پۆستەکەى دەهێنێت کە پێویستە بەر لە دەستلەکارکێشانەوەى ستایشى کارەکانى بکرێت و سەردانى بکرێت و پاشانیش ڕێوڕەسمێکى گەورە لە وەزارەتى پێشمەرگە بەر لە ماڵئاوایى بۆ ڕێکبخرێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 663 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!