وامزانی ڕادیۆیە قسەی کێیە؟ لای خۆمان بە کاراکتەری سەردار وەڵام دەدرێتەوە.. بەڵا لە ڕاستیدا مارلین مۆنرۆیە..
وەڵامەکەی:
ساڵی 1952، مارلین مۆنرۆی ئەکتەری ناوداری ئەمریکی خەونەکەی بەدیھات و ناوبانگی لە ڕێگای ھۆڵیۆدەوە ھەڵکشا. مۆنرۆ بەھۆی ژیانی منداڵییەوە گیرۆدەی چەندان گرفتی دەروونی بوو، کە لە ڕەفتاریدا ڕەنگی دابووەوە، بەتایبەتیی ھەڵپەی ناوبانگ پەیداکردن بەھەر ڕێگا و نرخێک بێ. بۆیە کاتێک کە فۆتۆگرافەرێک داوای لێ کرد، بەبێ جلوبەرگ وێنەی بگرێ، ڕەتی نەکردەوە. ئەگەرچی شتێکی وا لە کۆمەڵگای ئەمریکی ئەو کاتەدا نامۆ بوو. بەڵام مەرجێکی سەیری دانا و ئەوەبوو کە ھاوسەری فۆتۆگرافەرەکە لە کاتی وێنەگرتنەکە ئامادەبێ!
کە وێنەکان بڵاوبوونەوە و بوو بە دەنگوباسێکی گەورەی ئەو کاتە، مۆنرۆ بە ڕابواردنەوە دەیوت (وامزانی ڕادیۆیە). [1]
#چیمەن ساڵح#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 643 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!