ناونیشانی بابەت: ترێ و گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
سوودە تەندرووستییەکانی ترێ گەلێک زۆرن بۆ لەشی مرۆڤ و هەر ڕەنگە و جۆرێک لە ترێ تایبەتمەندی و کەڵکی جیاوازی کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- پاراستنی تەندرووستی دڵ: لەگەڵ ڕێگری کردن لە جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشی تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکان.
2- یارمەتی دابەزینی کولیستڕۆڵی خراپ لە خوێن و پاکردنەوەی جگەر لە ماددە ژەهراوەیەکان.
3- ڕۆڵی هەیە لە چارەسەری نەخۆشی ڕەبۆ و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە.
4- خۆپاراستن لە لە شێرپەنجە چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی ڤلاڤینوید و دژەئۆکسانەکانی تر.
5- بەهێزکردنی مووەکانی قژ و پاراستن لە سپی بوون و هەڵوەرینی قژ.
6- پاراستنی تەندرووستی پێست و گەش بوونەوەی و نەهێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکە و سیسی دەم و چاو.
7- چارەسەری قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنەوەی ڕێخۆڵە لە ماددە ژەهراویەکان و کەمکردنەوەی غازات.
8- چارەسەرکرنی کەمی ماددەی ئاسن و کەمخوێنی و خۆپاراستن لێی.
9- پاراستنی تەندرووستی چاو و بەهێزکردنی بینین و خۆپاراستن لە شەوکوێری و زۆر نەخۆشی جیاوازی چاو.
10- ڕێگری کردن لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و بەهێزکردنی یادەوەری و نەهێشتنی تەمەڵی و بێهێزی.
11- خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسک و گرژبوونی ماسوولکەکان.
12- بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپەلەی ناوسکی زۆر بەکەڵکە چونکە دەوڵەمەندە بە فۆلیک ئەسید و ماددەی ئاسن و ڤیتامین (B6)
13- یەکێکە لە خۆراکە گرنگەکان بۆ گەشەی منداڵ و کێش و باڵای تەندرووست.
14- ڕۆڵێکی باشی هەیە لە خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی بەرزی فشاری خوێن چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی پۆتاسیۆم.
$کۆمەڵێک ڕێنمیایی گرنگ:$
1- نەخۆشی شەکرە: پێویستە ڕۆژانە یەک کووپی زیاتری لێ نەخورێت و پێویستە ترێی کشمیشی نەخورێت و باشترە ترێی سپی و سوور بخورێت وەک ترێی سادانی و تایەفی؛ بەڵام ناوکی ترێ بە تەنیا بەسوودە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرە لە خوێن دا.
2- لە کاتی ڕێجێم و زۆری کێش و قەڵەویی: پێویستە ڕۆژانە دوو کووپی زیاتری لێ نەخورێت و پێویستە ترێی کشمیشی نەخورێت.
3- پێویستە پێش خواردنی جوان بشۆرێتەوە چونکە ترێ یەکێکە لەو مێوانەی تۆزێک بە زەحمەت لە بەکتریا و ماددە کیمیاوییەکان پاک دەبێتەوە.
4- پێویستە لە کاتی قورحەی گەدە و هەندێ جۆری بەردی گورچیلە باشترە ترێی سپی نەخورێت.
5- لە کاتی سک چوون پێویستە نەخورێت و بە شێوەی شەربەتی فرێش بخورێتەوە. [1]