#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کەیسی درووستکردنی هێز لەلایەن #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی حیزبەکە دەباتە #بەغدا#.
#بافڵ تاڵەبانی# تیمێکی یەکێتی ڕاسپاردووە، تا دۆسیەیەک لەسەر درووستکردنی هێز لەلایەن لاهور شێخ جەنگی بە بەڵگەی پێویستەوە ئامادە بکەن.
تیمەکە بەنیازن دوای ئامادەکردنی دۆسییەکە و بەڵگەکان، ئاڕاستەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراق بکەن و لەو بارەوە سکاڵا لەسەر ناوبراو تۆمار بکەن.
ئەم هەنگاوەی یەکێتی بۆ ڕێگرییە لە لاهور شێخ جەنگی بۆ درووستکردنی هێز و ڕێگریشە لەوەی لە داهاتوو، وەک حیزب لە کۆمسیۆن ناو تۆمار بکات.
بەپێی یاسای حیزبەکان لە ئێراق، هیچ حیزبێکی سیاسی نابێت هێزی سەربازی تایبەت بەخۆی هەبێت، هەرچەندە زۆرینەی حیزبەکان ئەو یاسایان پێشێلکردووە و هێزی سەربازی تایبەت بەخۆیان هەیە. بەڵام بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت درووستکردنی هێزی سەربازی لە لایەن لاهور شێخ جەنگییەوە بکاتە ئاستەنگ لە بەردەم داهاتووی سیاسی لاهور شێخ جەنگی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 734 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!