#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ترسی لە فراوانبوونی خۆپیشاندانەکان لە سنووری #سلێمانی# هەیە و لەو بارەشەوە دەستی بە ئامادەکاری کردووە.
یەکێتی ترسێکی زۆری هەبووە، خۆپیشاندانەکانی سنووری شارۆچکەی #پێنجوێن# بگوازرێتەوە بۆ ناوچەکانی تری سلێمانی.
بەهۆی ئەو ترسەوە، یەکێتی بەزوویی بەدەم داواکارییەکانی خەڵکی پێنجوێنەوە چووە و تەواوی داواکارییەکان جێبەجێکراوە.
یەکێتی بەهۆی خراپی دۆخی ناوخۆیی، ترسی هەبوو، ئەوە ببێتە هۆکارێک بۆ زیادبوونی خۆپیشاندانەکان و تەشەنەکردنی بۆ ناوچەکانی تری سنووری سلێمانی.
ترسەکەی یەکێتی لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری بووە و بۆی دەرکەوتووە، لە سنوورەکانی #ڕانیە# و #گەرمیان# و #شارەزوور# و #چەمچەماڵ# و #هەڵەبجە#ش ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایی کراوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 598 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!