#عومەری سەید عەلی# ڕێکخەری دەستلەکارکێشانەوەی #بزووتنەوەی گۆڕان# شکستی بە ڕێککەوتنێکی #قوباد تاڵەبانی# و چیا نەوشیروان مستەفا هێناوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پشکی یەکێتی لەگەڵ چیا نەوشیروان مستەفا گفتوگۆی کردووە، بۆ گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی سنووری #سلێمانی# بەو پۆستانەشی لای گۆڕانن.
عومەر سەید عەلی، کاتێک بەو ڕێککەوتنەی زانیووە، لە ڕێگەی تیمی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم شکستی بە ڕێککەوتنەکە هێناوە و ڕێگری کردووە، لەوەی گۆڕانکاری لە پۆستەکانی بزووتنەوەکەی بکرێت.
پاشگەزکردنەوەی #زانا ڕەحمان ڕەحیم# قایمقامی #پێنجوێن#یش لە دەستلەکارکێشانەوەکەی، پەیوەندی هەر بەو بابەتەوە هەبووە و فشارەکان بۆ پاشگەزبوونەوەکەی عومەری سەید عەلی لە پشت بووە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 875 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!