لەناو گەنجاندا، کچ ئەگەر بیەوێت بڵێت لە کۆمەڵگە یاخیم، جگەرە دەکێشێت؛ کوڕ بیەوێت بڵێت لە ئایین یاخیم، مەی بە ئاشکرا دەخواتەوە.
پاشان تەمەن هەڵدەکشێت؛ کچەکە دەگەڕێتەوە بۆ ناو ئەو کۆمەڵگەیە، بە ناچاری بێت یان ویستی خۆی. کوڕیش بە هەمان شێوە. خۆ ئەگەر وەک خۆشیان بمێننەوە، لەوە هەر دەگۆڕێن کە ڕووکەش بکەنە بناغەی یاخیبوونەکەیان.
دەتوانیت لە کۆمەڵگە یاخی بیت و جگەرەش نەکێشیت، چونکە زیان بە تەندرووستیت دەگەیەنێت. دەتوانیت لە ئایین یاخی بیت و نەشخۆیتەوە. یان بەپێچەوانەوە، دەتوانیت لەچکبەسەر و نوێژخوێن بیت و جگەرەکێشیش بیت، هەروەها دەشتوانیت بڕوای تەواوت بە خاڵقی خۆت هەبێت و مەینۆشیش بیت. ڕووکەش، هەرگیز بەڵگەی ناخ نییە. [1]
#کوردۆ شابان#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 721 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!