#سروە عەبدولواحید#، سەرۆکی فراکسیۆنی #نەوەی نوێ# لە پەڕڵەمانی ئێراق داوای هەڵوەشانەوەی پەڕڵەمان دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە #17-01-2023# سروە عەبدولواحید لە تویتەری خۆی ڕایگەیاند، ساڵی یەکەمی پەڕڵەمانمان بە شەڕی زۆرینە و پشکپشکێنە و شایستەی حکومییەوە بەسەربردو دوای سازشی فراکسیۆنی سەدرییەکانیش، حکومەتێکی تەوافوقی و پشکپشکێنە پێکهێنرا.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەڕڵەمانی ئێراق باسی لەوەشکردووە، وا دیارە ساڵی دوەمی پەڕڵەمانی ئێراقیش بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی دێت و سەرقاڵی دابەشکردنی لیژنەکان دەبین.
سروە عەبدولواحید لەپەیامەکەیدا دەڵێت کێشەکانتان بە هەڵوەشاندنەوەی پەڕڵەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت چارەسەر بکەن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 655 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!