لە ساڵیادی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین #حەمید ڕەشاش#، سەرۆک #بافڵ تاڵەبانی# پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لەم یادە خەمناکەدا بەڕێزەوە لە مێژووی درەوشاوە و پڕ لە سەروەری مام حەمید ڕادەمێنین و یاد و یادەوەرییەکانی وەبیرخۆمان دەهێنینەوە
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
ئەمڕۆ #21-01-2023# ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی مام حەمید ڕەشاش، پێشمەرگەی دێرین، کەسایەتی دیاری شاری #هەولێر# و دۆستی نزیکی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# تێدەپەڕێت.
لەم یادە خەمناکەدا بەڕێزەوە لە مێژووی درەوشاوە و پڕ لە سەروەری مام حەمید ڕادەمێنین و یاد و یادەوەرییەکانی وەبیرخۆمان دەهێنینەوە. ئەو قارەمانێک بوو تاوەکو کۆچکردنیشی لە ڕێڕەوە درووستەکەی خەبات لاینەدا و ژیانی ئەو هەوڵدانێکی بێوچان بوو لەپێناو سەربەرزیی کورد و کوردستان. ناکرێت لەگەڵ باسکردنی هەموو داستانێکی قارەمانانە و شۆڕشگێڕانەدا، جوامێریی مام حەمیدمان نەیەتەوە یاد و لە ئاست قوربانیدانەکانیدا سەری ڕێز دانەنەوێنین.
دروود بۆ ڕۆحی پاکی مام حەمید ڕەشاش و سەرجەم ڕێبوارانی ڕێگای ئازادیی کوردستان. [1]
بافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 621 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!