ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: پەیامەکەى سەرۆک #بافڵ تاڵەبانی# بەرپرسیارێتییە بۆ پشتیوانی لە پارچەکانی تری کوردستان و هەموو هێزە سیاسییەکانیشی خستوەتە بەردەم بەرپرسیاریەتی، هاوکات درکی بە بۆشایی سیاسی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# و کاک #نەوشیروان مستەفا# کردووە و هەنگاوی کرداری ناوە بۆ داڕشتنی نەخشە ڕێگایەکی سیاسی نوێ.
#سالار سەرحەد خەلیفە یونس# ئەندامى سەرکردایەتى و لێپرسراوى بۆردى پەیوەندییە کوردستانییەکانى یەکێتی لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی ڕەسمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# سەبارەت بە پەیامى سەرۆک بافڵ بۆ یەکریزى نیشتمانى کوردستان ڕایگەیاند: لەو پەیامەدا سەرۆک بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، بە ڕوون و ڕاشکاوی بە هەموو لایەنەکان بە تایبەت #پارتى دیموکراتى کوردستان# دەڵێت ئێستا کورد لە هەموو قۆناغێک زیاتر پێویستی بە یەکریزی و یەکهەڵوێستی هەیە، بۆ ڕێکخستنەوەی ناو ماڵەکەی و خۆ سازدان بۆ بەرگری لە مافەدەستورییەکانی لە #بەغدا#، و پێداگرى لەسەر پشکی هەرێم لە بودجە و پاراستنى دەستکەوتەکانمان. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 590 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!