#کاروان عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا# ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان دەڵێت: کۆدی ژمارە سفر لە دەروازەی #حاجی ئۆمەران# بە ناوی ھێزەکانی 80ی پارتییەوەیە و جۆرێک بار بە ناوی (پاکەت) ھاوردەی ھەرێم دەکەن کە کەس نازانێت چییە.
کاروان گەزنەیی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، لە بەندەر عەباسەوە جۆرێک بار بەناوی (پاکەت) لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت و دەبرێتە #ھەولێر#، کە ھیچ کەسێک نازانێت ئەو بارانە چین و چیان تێدایە، چونکە کۆدی سفری دەروازەی حاجی ئۆمەران بەناوی ھێزەکانی 80ی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوەیە.
ئەو پەڕڵەمانتاریە وتیشی، بەھەمان شێوە لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیلیش بار دەنێرن بۆ دەروازەی وەلید کە لەدەرەوەی سنووری ھەرێمی کوردستانە و چاودێری لەسەر نییە.
بە وتەى ئەو پەڕڵەمانتارە دەرمانی شێرپەنجە بە قاچاخ و لەسەر ئەگزۆزی ئۆتۆمبێلی دەهێندرێت و دەرزی بەنج و نیو بەنجیش کەس نازانێ چۆن دەهێندرێت و لەسەر ماتۆڕسکیل دەفرۆشرێت ئەمە جگە لەوەی پیشتر دۆسیەیەکمان داوەتە داواکاری گشتی کە وەزارەتی تەندرووستی ستیکەری دەرمانی بە نایاسایی داوە بە کۆمپانیایەک و وەزارەتی شەهیدانیش بە نایاسایی گرێبەستی لەگەڵ ڕێکخراوێکی وەهمی کردووە، بەڵام تا ئێستا #11-01-2023# لە ئەندامپەڕڵەمانێکەوە بگرە تا ئەندامێکی سەرکردایەتی نەچوونەتە بەردەم دادگا و هیوادارم ناچارنەبین پەنا بۆ دادگاکانی ئێراق ببەین.
دەشڵێت: لە هەولێر زەوی بە ناوی دژەتیرۆری پارتییەوە داگیرکراوە و هەڕەشەی کوشتن لە خاوەنەکانیان دەکرێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 543 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!