$برێت ماکگۆرک یەکێتیى و پارتى هێنایە سەر مێزى گفتووگۆ$
مەکتەبى سیاسى #پارتى دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# ئامادەکارى بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەى لوتکەى نێوانیان دەکەن و لە یەکەم پەیوەندى تەلەفۆنى نێوانیشیان هەردوولا هاوڕابوون لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەکە ئەنجامبدرێت.
دواى ئەوەى هەفتەى ڕابردوو، پارتى دیموکراتى کوردستان دەستپێشخەرییەکى خستە بەردەم یەکێتیى نیشتمانى کوردستان و یەکێتیش وەڵامى دەستپێشخەرییەکەى پارتى دایەوە. لە یەکەم پەیوەندى تەلەفۆنى نێوان فازڵ میرانى، بەرپرسى دەستەى کارگێڕى پارتى دیموکراتى کوردستان و #ڕەفعەت عەبدوڵڵا#، لێپرسراوى دەستەى کارگێڕى یەکێتی هاوڕابوون لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەى لوتکە لەنێوان هەردوولا ئەنجامبدرێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 490 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!