#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە یاوەری #ڕەفعەت عەبدوڵڵا#، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، سەردانی #بزووتنەوەی گۆڕان#ی کرد و لەلایەن #عومەر سەید عەلی# و وەفدێکی باڵای بزووتنەوەکەوە پێشوازیلێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێم تاوتوێکران و جەخت لە پاراستنی یەکڕیزی و لێکتێگەیشتن کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا جەختیلێکرایەوە و خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە #بەغدا# لەچوارچێوەی دەستوور و دەستبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵک بەپێویست زانرا. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 507 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!