لە 38مین ساڵیادی شەهیدبوونی مامە ڕیشە و شەھید محسن و شەھید سەرداردا
ئەوەی بەفر و گڕ و شەپۆلی ناسیبێ
ئەوەی شمشێری بروسکە و باوبۆرانی کێوی دیبێ
تۆ ئەناسێ
ئەی ڕەشەبای لەپاش خۆر سوارکردوو
ئەوەی مناڵانی سەرقۆچکە تاشی لەیلان و
کێڵگەی برسی دووزی دیبێ
تۆ ئەناسێ
کۆبنەوە و هەستنە سەرپێ
سەرهەڵبڕن
بازێک شەڵاڵی خوێناوە و
تۆزێکی تر
بەم ناوەدا تێدەپەڕێ. [1]
$تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 545 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!