#ئەحمەد حاجی ڕەشید# لە گفتوگۆیەکیدا ڕایگەیاند ئەگەر سوودانی لەگەڵ خواستەکانی ئەمریکا ڕێکەوێت، دەتوانێت دۆخی دۆلار چاک بکاتەوە، بەڵام گەر نیاز هەبێت کابینەکەی بڕووخێنن، ئەوا باشترین بژاردە دۆسێی نرخی دۆلارە بۆ سەرگرتنی ئەو پیلانەیان.
ئاشکراشیکرد حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر خەمساردە لە پرسی نرخی دۆلاردا و دەبێت بازرگانەکان ڕابهێنێت لەسەر ئەوەی وەک #بەغدا# دۆلاریان بە نرخی فەڕمی بداتێ و چاودێرییان بکات.
وتیشی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم دۆخەی دۆلار و بەرز و نزمیی بەهاکەیدا زیاتر لە 250 ملیار دیناری قازانج کردووە کە مووچەی چەند وەزارەتێکە.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید ڕاشیگەیاند چاوەڕێ ناکرێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا نرخی دۆلار بچێتەوە دۆخی پێشووی گەر حکومەتی ئێراق هەموو ڕێوشوێنێکی خێراش بگرێتە بەر.
وتیشی دەبێت هاووڵاتی بۆ ئەوەی زۆر زیان نەکات، دۆلاری هەبێت باشترە، بەڵام گەر دیناریشی هەبێت، باشترە خۆی تووشی قەلەقی نەکات و دینارەکەی بمێنێت و نەیگۆڕێتەوە بە دۆلار، چونکە بەهاکەی بەستراوەتەوە بە دۆخی سیاسییەوە و ڕۆژانە بەرز و نزمدەکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 552 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!