#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە زانای کورد. #فەریاد فازیل عومەر#، ڕایگەیاند:
- وێنەی کورد و خەڵکی کوردستان، پێشتر تەنیا لە ڕێگەی ڕۆژهەڵاتناسان و کوردناسانی بیانییەوە بۆ گەلانی دیکە گواستراوەتەوە.
- لە باشترین حاڵەتیشدا، وێنەی (جەنگاوەرێکی ئازا) یان پێ بەخشیوین، ئەمەش وێنەیەکی ناکامڵە دەرهەق بە ناسنامە و دەرهەق بە مێژوومان.
- دەبێت جیهانی دەرەوە هزر و بیری کوردی ببینن و بیخوێننەوە، ئەمەش بەر لە هەمووان ئەرکی زانایان، ئەکادیمستان و ڕۆشنبیرانی گەلەکەمانە.
- ئەمڕۆ #24-01-2023# لە سەردەمێکداین کە هیچ چەکێک، هێندەی زانست و زانیاری، کاریگەر نییە بۆ مانەوە و پاراستن و بەهێزبوونمان.
- مانەوە و پێشکەوتنی هەر گەلێک لە جیهان، پەیوەستە بە ئاستی بەرهەم و توانای داهێنانی ڕۆڵەکانییانەوە بە میتۆدی زانستی و سەردەمییانە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 498 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!