$پێنج ڕێگە بۆئەوەی بەسەر خۆشەویستی یەک لایەنەدا زاڵ بیت$
1- تەواوی پەیوەندییەکانت لەگەڵیدا بپچڕێنە، نامە و تەلەفونی بۆ مەکە و بەهیچ شێوەیەک هەوڵ مەدە پەیوەندی لەگەڵ درووستبکەیتەوە.
2- ڕۆتینێک دابنێ بۆ ژیانی ڕۆژانەت کە بایەخدان بێت بە خۆت و پێستت، ئەو کارانە ئەنجامبدە کە دڵخۆشت دەکات.
3- ڕێگە بدە ئازارت هەبێت، زۆر لە خۆت مەکە بۆئەوەی هەستەکانت بشاریتەوە، ئاساییە ئەگەر بگریت و توڕە بیت، بەم شێوەیە بە زوویی دەتوانیت بەسەریدا زاڵ بیت.
4- خۆت لەو ژینگەیە دووربخەرەوە کە ئەوی تێدایە، لە یەک بازنەی داخراودا خۆت مەهێڵەرەوە.
5- ڕێگە بدە کەسانی نوێ بێنە ناو ژیانتەوە، ئاساییە ئەگەر پەیوەندی خۆشەویستی دیکە درووستبکەیت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 404 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!