وەک لە ڕاگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هاتووە: لە کۆبوونەوەیەکەدا جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بۆ پەڕڵەمانی کوردستان کرایەوە و #قوباد تاڵەبانی# لەمپەرەکانی بەردەم پڕۆسەکەی بۆ شاندەکە ڕوون کردەوە کە بریتین لە سیستم و بازنەکانی هەڵبژاردن، تۆماری دەنگدەران، کورسی کۆتا و پێکهاتەکان لەگەڵ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن.
داواشیکرد، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵیان هەبێت لە چارەسەرکردنی گرفتەکان و مسۆگەرکردنی بەڕێوەچوونی درووستی پڕۆسەی هەڵبژاردن تا ببێتە بنەمای نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینە بۆ خەڵکی کوردستان.
هەروەها قوباد تاڵەبانی وتیشی: پێکهاتە و کەمینەکان ڕێز لێ گیراون لە هەرێمی کوردستان، زۆریش مەبەستیانە ئەم پێکهاتانە، ببنە خاوەنی بڕیاری سیاسی سەربەخۆ و نوێنەرایەتی تایبەتی دڵخوازی خۆیان کە دوور بێت لە دەستوەردانی حیزب و هێزە سیاسییەکان.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و #بەغدا#، جێگری سەرۆک وەزیران جەختی لە دۆزینەوەی چارەسەری گشتگیر و درێژخایەن کردەوە، بۆ کێشەکانی #هەولێر# و بەغدا بە جۆرێک کە سەقامگیری سیاسی و ئابووری لێ بکەوێتەوە، لەم پێناوەشدا ئامادەیی بۆ هەموو هەنگاوێک دەربڕی لەسەر بنەمای دەستوور و لێکگەیشتنی هاوبەش. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 384 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!