دوای ئەوەی ڕۆمانی #دواهەمین هەناری دونیا#ی #بەختیار عەلی#، وەرگێڕدرایە سەر پێنج زمانی بیانی، ڕۆمانەکە بە زمانی ئینگلیزیش بڵاوکرایەوە.
بەختیار عەلی، نووسەر و ڕۆمانووسی بەناوبانگی کورد، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە #24-01-2023#، لە بنکەی «ئارشیپێلاگۆ»ی ئەمریکی لە شاری نیویۆرک و ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکان، ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیا بە زمانی ئینگلیزی و لە وەرگێڕانی کەریم عەبدولڕەحمان، بڵاوبوویەوە.
ئەم ڕۆمانە، پێشتر بۆ پێنج زمانی جیھانی وەرگێڕدراوە و بڵاوبووەتەوە، لەوانە: زمانەکانی ئەڵمانی، فەڕەنسی، ئیتاڵی، عەرەبی و فارسی، ھەروەھا بە شێوەزاری کرمانجی ژووروو بڵاوکراوەتەوە.
ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیا، کە یەکێکە لە شاکارە ئەدەبییەکانی نووسەر و ڕۆمانووسی بەناوبانگی کورد بەختیار عەلی، ساڵی 2002 بڵاوکرایەوە، لە ساڵی 2003دا خەڵاتی باشترین ڕۆمانی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە #سلێمانی# وەرگرت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 902 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!