براى بەڕیزمان کاک فەرهەنگ غەفوور
بەڕێزان بنەماڵەی هونەرمەندى ناسراوی کوردستان خوالێخۆشبوو #غازى غەفوور#
سڵاوێکی گەرم ...
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندى ناسراوی کوردستان (غازى غەفوور) مان پێگەیشت، خوالێخۆشبوو ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بزاڤى هونەرى گەلی کوردستان هەبوو، لە بواری شانۆ و دراما و سینەمادا خزمەتێکی زۆری بزاڤى هونەرى کوردستانى کرد و، بە بەرهەمەکانی هونەرى کوردستانی دەوڵەمەند کرد، لەدەستدانی هونەرمەند (غازى غەفوور) زیانێکی گەورەیە بۆ تەواوی بزاڤی هونەرى کوردستان.
بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خزمان و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و تەواوی هونەرمەندانى کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، لە یەزدانی مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانی خۆی و دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
براتان
#غەفوور مەخمووری#
سکرتێری گشتیی
#یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان# YNDK
#26-01-2023#
$تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 898 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!