چیت هەیە لەسەرى؟
بڕیارەکەی ئەمڕۆ چووە سەر ئەو بڕیارانەی دیکەی کە دژی گەلی کورد دەریکردوون
ئامینە زکرى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک لەبارەى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى بۆ ڕێگەگرتن لە ناردنى 400 ملیارەکە بۆ هەرێمى کوردستان پارچە نووسینێکى بڵاوکردووەتەوە کە لە بەشێکیدا دەڵێت:
ئەمڕۆ دادگای نادەستووری فیدراڵی ئێراق جارێکی دیکە سەلماندی ئەو دادگایە نییە کە کورد وەک دادگایەکی بێلانەیەن سەیری بکات و بڕیارەکەی ئەمڕۆش چووە سەر ئەو بڕیارانەی دیکەی کە دادگاکە دژی گەلی کوردستان دەریکردوون. لە بنەڕەتدا دادگای فیدراڵی دەستوری نییە و بەپێی مادەی 92 لە دەستوری ئێراقی دانەمەزراوە و بڕیارەکانی بە سیاسی کراون و خولی ڕابردووی پەڕڵەمان بە ھاوکاری لایەنێکی کوردی بە زۆرینەی سادە دەنگی لەسەردراوە، بۆیە دەبێت لایەنە ئێراقییەکان و ئەوانەی دەسەڵاتدارن بزانن یان دەبێت ئەم دادگا نادەستوورییە هەڵبوەشێتەوە و بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ سەرجەم پرسەکان بکرێت، یان گەلی کوردستان دادگایەکی هاوچەشن بە دادگای خۆی نازانێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 556 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!