مرۆڤەکانی ئێرە وەک تاکێک پڕن لە بۆشایی و لە زۆر ویستی سادەیاندا کە پت کراون، ھەر بۆیە ھەمیشە چاوەڕێی خۆشیەکی بە کۆمەڵن تا لەو بازنە داخراو بێدەنگیەی ناخیاندا بێنە دەرەوە و خۆشی دەربڕن ، جا ئیتر گرنگ نییە بۆیان کە ھۆکاری ئاھەنگ گێڕانیان مانادار بێت یاخود نا، گرنگ ئەوەیە کەمێکیش بێت لەو بێ جوڵەییە و سجنەی ناخیان ھەڵبێن ، ھیوادارم ھەر لە خۆشیدا بن بە بێ مانایی بێت یاخود ماناداری.
(بە کۆمەڵ دەگرین، بەکۆمەڵ ئاھەنگ دەگێڕن، بەڵام ھەر یەکەیان بۆ خەمێکی جیاواز دەگری، وە بە خەیاڵێکی جیاواز بەشداری ئاھەنگە و پێدەکەنێ).
فرۆید دەڵێت:
هەستە دەرنەبڕدراوەکان هەرگیز نامرن، بەزیندوویی نێژراون و دواتر بە شێوەیەکی ناشرینتر دێنە دەرەوە. [1]
#ناسک واحید#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 433 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!