دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێزان و خزمانی کەڵکەسماق و بزووتنەوەی حەقە
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حەلاوە عەبدولڕەحمان) هاوسەری کاک مستەفای مامە ڕەزای کەڵکەسماق، ڕابەری کۆچکردووی بزووتنەوەی حەقە و دایکی هەردوو پێشمەرگەی دێرین عەبدولرەحمان و سەربەستمان پێگەیشت.
بۆئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 698 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!