سەنتەری ڕاوێژکاریی بەکاربەران لە ویلایەتی باڤاریای ئەڵمانیا ڕایگەیاند، گازۆ چەندین سوودی تەندرووستیی بۆ مرۆڤ هەیە، بەوپێیەی چەوریی بە نرخی تێدایە کە کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر تەندرووستیی دڵ و خوێنبەرەکان و ڕێکخستنی ئاستی چەوریی لە خوێندا هەیە.
سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گازۆ گەنجینەی کانزا و ڤیتامینە گرنگەکانە بۆ تەندرووستیی چاو و پێست و ئێسک و ماسوولکە و دەمارەکان، بەوپێیەی ڤیتامینەکانی (A و B و E) لەخۆدەگرێت، هەروەها دەوڵەمەندە بە ئاسن و مەگنیسیۆم و کالیسیۆم.
جگەلەوەش، گازۆ ترشی ئەمینی تریپتۆفانی لەخۆگرتوە کە جەستە پێویستی پێیەتی بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی دڵخۆشیی کە ناسراوە بە سیرۆتۆنین. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 467 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!